لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغداد تەواوكاریی مووچە بۆ مانگی هەشت بنێرێت و دەشڵێت، “تاكۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆران دەنێردرێت و هیچ گرفتێكی نابێت”.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە كە دەنێرێت بە چەند گوژمەیەك دەنێرێت و ئەوەش پەیوەندیی بە كەمیی نەختینەوە هەیە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە و وتیشی، ” مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ هیچ گرفتێكی نییە و دەنێرێت و رەنگە دوابكەوێت كە ئەوەش پەیوەستە بە كەمیی نەختینەوە”.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەدرێت

بابەتی دواتر

ڤاكسینێكی نوێی دژە ئەنفلۆنزا رێگەی بەكارهێنانی پێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكرایە سەر شەزا

شەزا حەسون، كچە گۆرانیبێژی عێراقی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی پێنجشەممەی ڕابردووی بەغداد-ی كرد و ئەوەش كاردانەوەی توندی خەڵكی لێكەوتەوە.…
Total
0
Share