وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، 243 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچە هەیە و بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت پێویستمان بە 998 ملیار دینار هەیە.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد 572 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد و 183 ملیار دینار لە مووچەی مانگی پێشتر ماوە و بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستمان بە 998 ملیار دینار هەیە.
وتیشی، “لە ئێستادا 243 ملیار دینار كورتهێنان لە مووچەدا هەیە و لەگەڵ بەغداد لە پەیوەندیداین كە كورتهێنانەكە چارەسەربكرێت”.