نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لە هەوڵداین شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیرانی 2024 لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.
ئاشکراشیکرد، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی تەمموز و ئاب پێکەوە دابەشدەکرێت.
باسی لەوەش کرد، بۆ مانگی ئەیلولیش مامۆستایانی وانەبێژ یەکەم مووچەیان وەکو گرێبەست پێدەدرێت.