کاملا هێرس داوای ئەنجامدانی دیبەیتێکی دیکەی لە دۆناڵد ترەمپ کرد

کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆماریەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێکی دیکە.

تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی کاملا هێرس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ”جێگری سەرۆک ئامادەیە جارێکی دیکە لە رێگەی دیبەیتێکەوە رووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە لە 23ی تشرینی یەکەم”.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رەتیکردەوە دیبەیتی دووەم لەگەڵ کاملا هێرس ئەنجامبدات و لەمیانەی وتارێکیدا لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور رایگەیاندبوو، ”زۆر درەنگ بووە بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێکی دیکە”.

بڕیارە لە 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی گشتیی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هەریەکە لە کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان دوو کاندیدی بەهێزن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بابەتی پێشتر

كامیان باشترە بۆ جەستە.. ئاوی گازی یان ئاسایی؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق: ئەمساڵ 600 خوێندنگای نوێ دەخرێنە خزمەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share