ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی

حکومەتی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم وەڵامی ئەو ڕاپۆرتانەی دایەوە کە باسلەوەدەکەن ترەمپ داوای بژاردەی هێرشکردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردووە.

عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، “هەر هێرشێک دژی گەلی ئێران بە دڵنیایی بەتوندی وەڵام دەدرێتەوە”.

میدیاکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو دووشەممە بڵاویانکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ داوای بژاردەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردووە.

ڕۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، “لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا لەگەر ڕاوێژکاران و بەرپرسانی باڵای ئەمنی وڵاتەکەی، کە تێیدا مایک پێنس و کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری وڵاتەکەی ئامادەبوون بژاردەی هێرشکردنە سەر ئێران تاوتێکراوە و دۆناڵد ترەمپ داوای بەکارهێنانی ئەو بژاردەیەی کردووە”.

بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختیکردووەتەوە، “ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترەمپیان قایلکردووە بە جێبەجێنەکردنی ئەو بژاردەیە چونکە دەبێتەهۆی ناکۆکی و ئاڵۆزی بەرفراوانتر لە ناوچەکەدا”.
لەلایەکی دیکەشەوە مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ” ئێستا ئەمریکا کاردەکات تاوەکو لە هەفتەکانی ئایندەدا فشاری زیاتر بخاتەسەر ئێران سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم، لە هەفتەکانی ئایندەدا بڕیار لەو فشارانە دەدەین”.

بابەتی پێشتر

مژدەیەك بۆ منداڵان و باوانیان.. یارییە ڤیدیۆییەكان بەو جۆرەنین كە لێی دەڕوانن

بابەتی دواتر

هەرێم.. بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share