وردەكاریی رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وردەكاریی رێككەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات هاوكات زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتەڕوو.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی زانیارییەكان هەرێم و بەغداد لە دوایین كۆبوونەوەیاندا رێككەوتوون ئەو گرفتانەی لە چەند مانگی رابردوودا هەبوون چارەسەربكرێن و راستەوخۆ دوای چارەسەركردنی ئەو گرفتانە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ئەو دوو مانگە دەنێردرێت.

راشیگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پشتبەستن بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی سلێمانی: سبەینێ یەکەم رۆژی وەرزی پاییزە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share