وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دابەزینی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان هەبووە و لە ئێستادا کاتژمێری پێدانی کارەبای نیشتمانی گەیشتووەتە 15 کاتژمێر.
سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دابەزینی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان هەبووە و لە ئێستادا کاتژمێری پێدانی کارەبای نیشتمانی گەیشتووەتە 15 کاتژمێر.
ئاشکراشیکرد، ئەگەر کێشەیەک بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دروستنەبێت، تا کۆتایی مانگی 10 دەتوانیت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتربکەین.