بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی هەموولایەكمان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بۆ یەكێتیی زانایان هیوادەخوازێت هەوڵی هەموولایەك لەپێناو خزمەتی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی
بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان

ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتان پیرۆزبێت و لەدڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ئێمە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایان و زانایانی ئاینی دەڕوانین، هەوڵەكانیان لەپێناو قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی بەرز دەنرخێنین.

پارێزگاریكردن لە بەها باڵا و پیرۆزەكانی ئیسلام ئەركی هەموومانە و هیوادارم هەوڵی هەموولایەكمان لەپێناو خزمەتی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەریدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك ئامێری کۆن و مێژوویی سەردەمی شارستانییەتێکی لەناوچوو

بابەتی دواتر

گرفت بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دروستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share