بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، لە 12 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری پارێزگای هەولێر 1.8 ملم باران باریوە.
ئاشکراشیکرد، لە بامەڕنێ زۆرترین بڕی باران باریوە، 15.4 ملم باران باریوە، کەمترینیش لە پیرمام بووە کە تەنها 0.1 ملم بووە.