کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ باران دەبارێت

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ باران دەبارێت و سبەینێ ئاسمان لە نێوان  نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ”ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەدوای نیوەڕۆدا لەناوچەکانی دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنووریەکانی سلێمانی پێشبینی نمەباران و تاوەباران دەکرێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکان نزمتر دەبنەوە”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئاسمان لەنێوان  نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبنەوە و تەنها لە سنووری ناوچەکانی دهۆک نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share