تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی مەلیک مەحمودی سلێمانی رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لەنێوان سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە چەکی جۆری دەمانچە دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی رووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت”.

دەشڵێت، ”دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکرا و  رووبەڕووی یاسا کرایەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شەهید سیروان: داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، داوامانکرد مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عێراق و بکرێنە هەمیشەیی. پۆڵا شەهید…
Total
0
Share