بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلەوە جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵەوە هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان رابگیرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2022- 2023 و 2024 هاوردەدەكرێن، بەڵام بەپێی رێنماییەكان لە مانگی 11ی هەموو ساڵێكەوە هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت و ئەمساڵ ئۆتۆمبێلی مۆدیل 2022 رێگایان پێنادرێت هاوردەبكرێن.

راشیگەیاند، لە دوای مانگی 11ی ئەمساڵەوە بڕیارە ئۆتۆمبێلی مۆدیلەكانی 2023- 2024 و 2025 هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدیل 2022ن و داخڵكراون هیچ گرفتێكیان نییە و تابلۆیان پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 558 هەزار دینارە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share