سلێمانی… رێوڕەسمی چلەی شەهید زوهێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی چلەی شەهید بوونی نەقیب زوهێر محەمەد بەڕێوەچوو و ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیش رایگەیاند،ئەو شەهیدە تا کۆتا بستی خاکی کوردستان بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش رۆیشتبوو.

وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی یادی چلەی شەهید نەقیب زوهێر محەمەد رایگەیاند، “دایکی شەهید زوهێر لە نامەیەکدا دەڵێت من دەمزانی کوڕەکەم میوانە لەلام، بەڵام منیش دەڵێم زوهەیر میوانێکی زۆر قارەمان بوو، لە پێناو نیشتیمان هات و لە پێناو نیشیمانیش شەهید بوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شەهید زوهێر لە دوا بستی خاکی کوردستان نزیکبووبووەوە و  بەرنامەی وابوو تیرۆرستانی داعش دەربکات و لە هیچ جێگایەک بوونیان نەمێنێت، دەزانن زوهەیر و هاوڕێکانی لە هێزەکانی کۆماندۆ لە سەرەتای دەرکەوتنی تیرۆرستانی داعشەوە چیان پێیان کردووە؟”.

سەبارەت بە فەرماندە ئاکام کە لە هەمان رووداودا بە سەختی برینداربوو وەستا رەسوڵ وتی، “لەسەرەتای دەرکەوتنی چەکدارانی داعشەوە ئێمە دەزانین فەرماندە ئاکام چی پێکردن، ئەو پێشتریش چەندین جار برینداربووە، زۆرێک لەوانەی ئاگاداری بوون، چەند جار پێمان ووتووە ئاکام ئاگاداری خۆت بە، بەداخەوە ئەم جارەش دووبارە برینداربووە و بۆیە داواتان لێدەکەم داوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بکەن”.

باسی لەوەشکرد، “لەئێستادا یەکێتی تەنها داوای خزمەتگوزاری کردووە بۆ زۆنی سلێمانی بەڵام پێی رەوا نابینن”.

 

بابەتی پێشتر

گرژی لە نێوان یاریزانانی بەلجیکا دروست بووە

بابەتی دواتر

"فیفا' سزای دارایی بەسەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا-دا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share