ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەبارەی چییەوە کۆبوونەوە؟

چەند ڕۆژێکە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم جووڵەیان تێکەوتووەتەوە و بە گشتیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان پەیوەستن بە هەڵبژاردنەکان و یەکدەنگیی کورد لە بەغداد.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لە لایەکی دیکەوە پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا.

لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، حاجی مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی وت، “لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، لەوانە پرسی لامەرکەزییەت و هەڵبژاردنەکانی عێراق و یەکدەنگیی کورد لە بەغداد”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرایکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە کە کورد لە پرسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق یەکدەنگبێت و هەرێمیش پەیوەستبێت بە ئەرکەکانییەوە لەگەڵ بەغداد”.

حاجی مەسیفی وتیشی، “یەکێتی و پارتی قسەیان کردووە لەسەر میکانزمێک بۆ شێوازی کارکردنی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان تا بتوانین پارێزگاری لە دەنگی کورد بکەین لەو ناوچانە”.

سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕاندا پرسی بەشداریی کرداریی لایەنەکان لە حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنەکانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە”.

بە گشتیی کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم پەیوەستبوون بە چۆنییەتی کارکردنی کورد لە بەغداد هەر لە پرسی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق و چۆنییەتی بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ لە کاتێکدات کە پێشتر بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردن و کۆدەنگیی سیاسی لە بەغداد، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان زنجیرەیەک سەردانی بۆ لای هێزە سیاسییەکان دەستپێکردوە و لەگەڵ یەکگرتوو، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكاندا كۆبوونەوە، لایەنەكانی بەشدار گەیشتوون بەو بڕیارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی بۆ دوای مانگی ئەیلولی داهاتوو دوابخرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق باس لەوە دەكات كە بە لایەنی كەمەوە 11 مانگی پێویستە بۆ ئامادەكارییكردن بۆ هەڵبژاردن و بەڕێوەبردنی.

بابەتی پێشتر

بە قاوە سەرت بشۆ

بابەتی دواتر

عێراق گەشتی بۆ 20 وڵاتی جیهان ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
Total
0
Share