مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیوادارم پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی ئاساییبێتەوە و خەڵك چاوەڕوانی یەكێتی و پارتی دەكات و پێویستە بە یەكەوە بچینە بەغداد تا بتوانرێت زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان بكرێت.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە، مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند، دەبێت یەكێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە بگەنە ڕێككەوتن و خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشداریکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە بۆنەی پێشبڕکێی شەتڕەنج لە ڤیم لە شاری سلێمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال…
Total
0
Share