یەکشەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی وەرزی پاییزە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە کاتی هەرێمی کوردستان یەکەمین رۆژی وەرزی پاییزە.

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی هەژمارە فەلەکییەکان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 22ی ئەیلول لە نیوەگۆی باکووری زەوی دەچینە وەرزی پاییزەوە و نیوەگۆی باشووری زەویش دەچنە وەرزی بەهارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم رۆژی پاییز کاتەکانی شەو و رۆژ یەکسان دەبن بە 12 کاتژمێر، لەدواتردا هێدی هێدی رۆژ بەرەو کورتبوونەوە دەڕوات و شەو درێژتردەبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە شێوەی پلەبەندی روودەدەن.

بابەتی پێشتر

سێ گوند و ناوچە خرانە ناو سنووری شارەوانیی سلێمانی

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی پرسی سەرژمێری و هەڵبژاردنەکان تاووتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share