عێراق مەرجی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرادەکات

سەرۆکی لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت، بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە عێراق پێویستە حکومەتی هەرێم ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان.

دوێنێ چوارشەممە وەفدێكی پێشمەرگە دێرینەكان، بە ئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد و لەگەڵ عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا عەتوان عەتوانی رایگەیاند، ، پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە بەبانکیکردنی مووچە لە بانكە حكومییەكان، ئامانجی زامنكردنی مافەكانی هاوڵاتییان و بەدیهێنانی دادپەروەرییە و هیچ رەهەندێكی سیاسی نییە.

جەختیشیکردەوە، پێویستە پرسی مووچە پرسە سیاسییەكان دووربخرێتەوە و هەمووان پابەندبن بە دەستووری عێراق بەجۆرێك دادپەروەری بۆ تەواوی هاوڵاتییان دەستەبەربكات.

سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم عەتوان عەتوانی وتی، جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەگکرتوو لە هەرێم پێویستی بەوەیە، حکومەتی هەرێم ئەو پارانە رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكات، كە لە خانەنیشینانی بڕیوە لە ساڵانی خزمەتكردنیان، بۆ ئەوەی پرسەكەیان چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی نوێ گەردیلەی پلاستیک لە شانەکانی مێشکدا دەدۆزێتەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: ئەمڕۆ سەردانمان مەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای تێهەڵچوونەوە دەربارەی دەستگیركردنی جەمال عەبدوڵا روونكردنەوە دەدات

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی رۆژنامەنووس جەمال عەبدوڵا دەدات و دۆسیەی تۆمەتەكەشی ئاشكرادەكات. سەرۆکایەتیی دادگای…
Total
0
Share