توێژینەوەیەکی نوێ گەردیلەی پلاستیک لە شانەکانی مێشکدا دەدۆزێتەوە

توێژینەوەیەكی زانستیی نوێی بوونی گەردیلەی پلاستیكی لە شانەكانی مێشكی مرۆڤدا ئاشكرادەكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی مەترسییەكانی ژەهراویبوون بە پلاستێك لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.

تیمێكی نێودەوڵەتیی توێژەران، توێژینەوەیان لەسەر ئەو بەشەی مێشك كرد كە بەرپرسە لە هەستی بۆنكردن و پێی دەوترێت “olfactory bulbs”، توێژینەوەكە لەسەر 15 كەسی مردوو ئەنجامدا، بۆیان دەركەوت گەردیلەی پلاستیك لە هەشت دانە لە نمونە وەرگیراوەكاندا هەیە، ئەمەش یەكەم توێژینەوەی بڵاوكراوەیە لەسەر بوونی ئەم ماددەیە لە مێشكی مرۆڤدا.

بەپێی توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری “JAMA Network Open” بڵاوكراوەتەوە، ریشاڵ و پێكهاتەكانی پلاستێك بەدیكراون، لەگەڵ هەستكردن بە بوونی ماددەی پۆلی پرۆبیلین، كە بەكارهێنراوترین جۆری پلاستیكە لە پیشەسازییە جۆراوجۆرەكاندا.

گەردیلە پلاستییكییە دۆزراوەكان قەبارەیان لەنێوان 5.5 و 26.4 میكرۆمەتردا بووە، ئەمەش یەكسانە بە كەمتر لە چارەكێكی تیرەی قژی مرۆڤ، وەك ئەوەی سایتی “ساینس ئەلێرت” بڵاویكردووەتەوە.

توێژەران دەڵێن، ئەم گەردیلانە لەڕێڕەوی بۆنكردنەوە دەگەنە مێشكی مرۆڤ.

شارەزایان هۆشداریدەدەن لەوەی بوونی ئەم گەردیلانە لە مێشكدا مەترسیی چەندین نەخۆشیی پەیوەست بە مێشك و دەمارەكان زیاددەكەن، لەوانەش نەخۆشیی باركنسۆن.

لە بەرامبەریشدا تادێت بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی پلاستیك لەسەر ئاستی جیهان زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا دەدرێت

بابەتی دواتر

عێراق مەرجی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share