کەشناسیی عێراق: رۆژی هەینی لە هەرێم باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، رۆژی هەینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی لە چەند ناوچەیەک نزمتردەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی باران دەبارێت.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم نزمتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکە هەوری تەواو دەبێت.

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share