لە سلێمانی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکرێت

لە دیوانی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فەرمانگاکانی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ، پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی لیژنەی ئارامیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانیدا لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە فەرمانگاکانی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ، پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگیی سەرجەم دامودەزگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی فیدراڵ کرایەوە، تا بەپێی یاسا و رێنماییەکان ئەرکەکانی خۆیان بۆ فەراهەمکردنی زەمینەیەکی لەبار و ئارام بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان جێبەجێبکەن.

بڕیارە لە 20 ی تشرینی یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەستپێبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكیاندا دەست لەسەر…
Total
0
Share