هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی دانانی GPS لە ئۆتۆمبێلدا بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، بوونی ئامێری GPS لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلدا نەکراوە بە مەرج.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن دانانی ئامێری شوێن دیاریکردن دەبێت بە مەرج لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلدا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوازە نە لە وەزارەتی ناوخۆ و نە لە هاتوچۆی سلێمانی بوونی نییە و لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەو ئامێرە نەکراوە بە مەرج”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share