وتەبێژی پۆلیسی دهۆک: لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوو رووداوی تەقەکردن روویانداوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو رووداوی تەقەکردن لە پارێزگاکە روویانداوە و بەهۆیانەوە کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای تەناهی سەر بە قەزای سێمێل بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە کەسێک بەناوی عمران عەلی تەمەن 27 ساڵان کوژراوە، دوای رووداوەکە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 406 دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوێکی دیکەدا دوو گەنج کە ئامۆزای یەکترن دەستکاری چەکیان کردووە و بەهۆیەوە فیشەک لە دەستی یەکێکیان دەرچووە و ئەوی دیکەیانی بریندارکردووە.
هەردوو رووداوەکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆک روویانداوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی عێراقییەكانی كامپی هۆل ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: کیسە نایلۆنەکان یەکێکن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

نوێنەری فەرمانگەی کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کیسە نایلۆنانەی خواردنی گەرمیان تێدەکرێت کاریگەریی خراپی تەندروستییان…
Total
0
Share