ژمارەی عێراقییەكانی كامپی هۆل ئاشكرادەكرێت

كامپی هۆل فۆتۆ: AFP

وەزارەتی كۆچ ئاماری نوێی عێراقییەكانی كامپی هۆل و گەڕانەوەی چوار هەزار عێراقی لە كامپەكەوە ئاشكرادەكات.

كەریم نوری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند، كامپی هۆل كە دەكەوێتە پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان (باكووری رۆژهەڵاتی سوریا) لەئێستادا نزیكەی 54 ئاوارەی رەگەزنامە جیاوازی تیایە لەنێویاندا 20 هەزاریان عێراقین.

وتیشی، “لەنێو ئاوارە عێراقییەكاندا كەسانی بێتاوان هەن كە ناكرێت بەرپرسیارێتیی كاری ئەوانی دیكە بخرێتە ئەستۆیان”.

بریكاری وەزارەتی كۆچ ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی عێراق پرۆسەی سەرلەنوێ شیاندنەوەی ئاوارە گەڕاوەكانی دەستپێكردووە پاش ئەنجامدانیی وردبینیی ئەمنیی بەرفراوان، لە بنەڕەتیشیدا نزیكەی چوار هەزار عێراقی گەڕاونەتەوە و، تائێستاش نزیكەی 15 هەزاریان لە كامپەكەدا ماونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمی پەیوەندییەکانی عێراق: فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەن 1%ی مووچەکانیان بە گەلی لوبنان ببەخشن

تیمی پەیوەندییە حکومییەکانی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەران و خانەنشینان ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەخشینی 1%ی مووچەکانیان بۆ هاوکاریی گەلی لوبنان.…
زیاتر ببینە

دەستكاری دەنگەكانی كردووە.. فەتح داوای دادگاییکردنی ڕاوێژکارێکی کازمی دەکات

هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕاوێژكارێكی كازمی لە تۆمارێکی دەنگیدا دانیبەوەداناوە کە دەستکاری دەنگەکانی کردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوپەیمانیی فەتح کە…
Total
0
Share