ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆچی دوایی كرد

مستەفا عرسان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا عرسان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

مستەفا ئەحمەد عرسان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی فراكسیۆنی تەقەدوم بووە لە پارێزگای ئەنبار، ماوەیەك لەمەوبەر دووچاری نەخۆشیی بووەتەوە و ئەمڕۆش بەوهۆیەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیارە ئەندامێکی دەرنەچووی حزبەکە کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە لە شوێنی ناوبراو دەستبەکاربێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share