لە هەولێر هۆتێلێک بەهۆی بێزارکردنی گەڕەکێک داخرا

هۆتێلێک لە شاری هەولێر بە بڕیاری پارێزگاری شارەکە داخرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خەڵکی گەڕەکی کورانی عەنکاوەی بێزارکردبوو.

ئەمڕۆ هەینی قائیمقامیەتی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر هۆتێلێکیان داخست.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە بە داخستن و گرتنەبەری ڕێکار بەرامبەر ئیدارەی هۆتێلەکە.

ئاماژە بەوەکراوە، هۆتێلەکە لە یاسا و ڕێنماییەکانی حکومەت دەرچووە بەوهۆیەوە داخراوە.

بابەتی پێشتر

پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی زانایان: پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دژی واقعی کۆمەڵگایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share