وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە بكات و رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو یەكەم بارانی ئەمساڵ بەشێوەی كورتخایەن ناوچە شاخاوییەكان بگرێتەوە.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاسمانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور دەبێت كە نزیكدەبینەوە لە دەستپێكی وەرزی پاییز و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
راشیگەیاند، لە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو بەپێی پێشبینییەكان یەكەم بارانی ئەمساڵ بەشێوەی كورتخایەن ناوچە شاخاوییەكان بگرێتەوە.