دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیان بە سەرپێچییەکان کردووە و رێگرییان لە تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی و کاندیدێک کردووە.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی لیژنەی باڵای بانگەشەی هەڵبژاردنی پارێزگای دهۆک لەقەزای ئامێدی،  بەتوندی ئیدانەی  رێگرییکردن لەتیمی راگەیاندنی یەکێتی کرد و رایگەیاند، “بەداخەوە   پێش بانگەشەی هەڵبژاردن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە پێشێلکارییەکی گەورەیان کردووە بەرامبەر تیمی راگەیاندنی یەکێتی و نەیانهێشتووە  سەردانی گوندە زیانلێکەوتووەکانی دەڤەری بەرواری باڵا بکەن لەسنوری قەزای  ئامێدی و لێدوان لەجوتیارو هاوڵاتیانی گوندەکان وەربگرن، سەرەڕای ئەوەی سەردانەکە لەسەر داوای هاوڵاتییانی ناوچەکە بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لەوەش رێگرییانکردووە لە کاندیدێکی یەکێتی و نەیانهێشتووە سەردانی گوندەکانی دەوروبەری ئامێدی بکات بەبیانووی دۆخی ئەمنی.

جەختیشیکردووەتەوە، لە پێناو سنوردانان بۆ ئەم پێشێلکارییانە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین رێگانەدەن ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە ناسەردەمیانە دووبارە بکرێتەوە، کە زیان بەناوبانگی هەرێم دەگەیەنێت و هەڕەشەش  لەسەڕ  پرۆسەی  بانگەشە و هەڵبژاردنێکی دیموکراتی دروستدەکات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو سەرپێچیانە هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 252 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی گەڕان بەدوای ئاسەواری راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share