دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكات

بڕیارە لە دوای 25ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەستپێبكات.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكان بڕیارە لە دوای 25ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەستپێبكات كە بڕی 105 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابینكراوە و هەر بەرمیلێك نەوتی سپی بە 104 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.

وتیشی، “لە قۆناغی یەكەمدا دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێبكات و دواتر لە سەنتەری شارەكان دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ لاهور جەنگی بورهان: رێگانادەین مەزاری شەهیدان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاربهێنیت

بابەتی دواتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی ئەو كەسانەی نەخۆشیی خەمۆكییان هەیە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share