نەخۆشخانەی گشتیی كەلار: خێرخوازان نەیانهێشتووە كەموكورتیی دەرمانمان هەبێت

نەخۆشخانەی قەڵا لە گەرمیان

نەخۆشخانەی گشتیی كەلار (نەخۆشخانەی قەڵا) رایدەگەیەنێت، لە كۆی 74 منداڵ 34 حاڵەتی هەوكردنی مێشك لە منداڵاندا دەستنیشانكراوە و دەشڵێت، خێرخوازان نەیانهێشتووە كەموكورتیی دەرمانمان هەبێت.

نەخۆشخانەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ 74 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەكەیان كراوە، لەو ژمارەیە دوای پشكنین دەركەوتووە 34 منداڵیان تووشبووی هەوكردنی پەردەی مێشك بوون.

داواش لە هاوڵاتییان دەكات چاودێریی منداڵەكانیان بكەن و لەكاتی هەستکردن بە نەخۆشی یان هەر نیشانەیەکی (سەرئێشە، رشانەوە و سکچوون) راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆری مناڵان بکەن.

هەروەك سوپاسی خێرخوازان دەكات كە بە بەردەوامی و تائێستا نەیانهێشتووە كەموكورتییان لە دەرماندا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
Total
0
Share