بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز نوقمبوو

بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاوکەوت و ژمارەیەک کۆچبەر گیانیانلەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی کە هەوڵیانداوە لە باکووری فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بە نۆکەندی ئینگلیزدا بپەڕنەوە بەلەمەکەیان نوقمبووە و گیانیانلەدەستداوە.

ئەم رووداوە دوای گیانلەدەستدانی 12 کەسی دیکە دێت لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە سێی ئەم مانگەدا.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 37 کۆچبەری نایاسایی لە نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکانیانەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 21 هەزار و 615 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا پەڕیونەتەوە کە ژمارەیەکی پێوانەییە لە کۆچبەرانی نایاساییدا.

ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی نوێی بەریتانیا بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی بۆ وڵاتەکە.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی عێراق: هاوردەکردنی مریشکی زیندوو سنوورداردەکرێت

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریكا: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share