بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت”ی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كردەوە، كە یادی ئەو رۆژنامەنووسانە دەكاتەوە كە لە دوای 2003 لە عێراق و هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی.

لە رێوڕەسمەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران وتی، “ئەم مۆنۆمێنتە بۆ رێزگرتنە لە ئازایەتی و پابەندبوونی ئەو رۆژنامەنووسانە كە بە گەیاندنی راستییەكان خوێنی خۆیان بەخشی و ئەگەرچی بە خەمێكی گەورەوە ناتوانین گەرەنتی نەكوژرانی رۆژنامەنووسی تر بكەین لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام لە دڵەوە هیوادارین هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا كە چەند هەفتەیەك پێش ئێستا لە سەیدسادق شەهیدكران، دوایین ناو بن كە لەم مۆنیومێنتەدا تۆماربكرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پاركی ئازادی خاكێكی پیرۆزە، ئەو شوێنەیە كە رژێمی بەعسی لەناوچوو گەنجانی ئازادیخوازی كوردی تێدا گوللە باران دەكرد، بۆیە ئەم مۆنیومێنتە لێرە دانراوە “.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

منداڵێکی دوو ساڵان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share