هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر تەقەی کردووە و یەکێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بریندارکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ” دوای دووبارەبوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتییان لەبەردەم بەشی مۆڵەتی شوفێری، لەدوای بەدواداچوون بۆ حالەتەکە، چەند کارمەندێکی هاتوچۆ لەبەشی مۆڵەت ئەرکی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان لەکاتی دزییەکەدا پێسپێردرا، کاتژمێر نزیک 11ی پێشنیوەڕۆ توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا”.

لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارەکە ڕوڕووی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بووەتەوە و تەقەی کردووە، لەئەنجامدا کارمەندێکی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ برینداربوو، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە ماتۆرسکیلیان دزراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی تۆمەتبارەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ…
Total
0
Share