وێڕای ئەو ناڕەزایەتییانەی بەدوای خۆیدا هێنای رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی دەکات.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی ئەو خانووبەرانە بۆ خاوەنەکانیان کە بەهۆی هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی باڵای شۆڕش لە خاوەندارێتی بێبەشکرابوون و لە بڕگەی دووەمدا دەنگ بە پرۆژە یاسای بەکرێدانی زەوی کشتوکاڵی دەدرێت.
بڕیارە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسی و لە بڕگەی چوارەمدا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای لێبوردنی گشتی دەکرێت.