پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە دزییان لێكرابوو، مەفرەزەكانی نوسینگە نەهێشتنی تاوانی راپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكانیان دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوە و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینەوە دەستگیربكرێت كە لە چەند فرۆشتگایەكی چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزی كردبوو .

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا تۆمەتبار کە لەدایكبووی 1996-ە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكانیدا .

بابەتی پێشتر

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

بابەتی دواتر

سودانی: ناتوانین بەردەوامبین لە دامەزراندنی فەرمانبەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share