جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لە کەرکوک دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە سەر رێگای کەرکوک-بەغداد، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، جوتیارانی گوندی تۆپزاوای سنووری پارێزگای کەرکوک، لەسەر رێگای کەرکوک-بەغداد نزیک لە فڕۆکەخانەی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

جوتیارانی ئەو گوندە ناڕەزایی پیشاندەدەن بەرامبەر مامەڵەی هێزە عێراقییەکان کە زەوییەکانیان لە گوندی تۆپزاوا لەلایەن ئەو هێزانەوە داگیرکراوە و رێگەنادەن کار لە زەوییەکانیاندا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share