عەلی حەمەساڵح: حكومەتی هەرێم باسی مووچەی مانگی شەش ناكات

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، تا ئەمڕۆ 16ی تەمموز حکومەتی هەرێم بە دێڕێک باسی موچەی مانگی شەشی نەکردوە

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە هۆكاری ئەو گرفتەش رایگەیاند، پێش ئەوەی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رابگرێت، دەبوو هەرێم لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت. کە رایگریت، ئیدی هەرێم هیچ کارتی بەدەستەوە نەما!

وتیشی، “لە راگرتنی نەوتەوە تاوەکو ئێستا دەبوو پاڵاوتنی نەوت لە ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی خام بە تانکەر سەرچاوەی گەورەی داهات بێت”. پێشیوایە “هیچ شەفافیەتێک” لەبارەی داهاتی ناوخۆوە نییە.

پەرلەمانتارەكەی پێشوو دووپاتیشیدەكاتەوە، حکومەت نابێت بە موچەخۆر بڵێت حەقم نیە و مووچە ئەرکی بەغدادە، خۆ هاوڵاتییەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغداد وەربگرێت. ئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێمە لە بەغداد کار بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بکات.

بابەتی پێشتر

سودانی سەردانی سوریا دەكات

بابەتی دواتر

سبەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی لێدانی بیر دەستگیرکرا

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێكی لێدانی بیر-یان دەستگیرکردووە. لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share