بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ: کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەمووان لە رێککەوتنی نەوتدا نەرمیان نواندووە تاوەکو گەیشتووین بە رێککەوتنی کۆتایی و لە داهاتوودا، کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان هەبوو بەرامبەر گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان، ئەمە وایکرد هەمووان هەماهەنگ بن و نەرمی بنوێنن تاوەکو بگەین بە رێککەوتنی کۆتایی.”

جەختی لەوەشکردەوە، “پشتیوان بە خودا، لە داهاتوودا کێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە، هەروەها هیچ کێشەیەکی دیکەش لەنێوان لایەنەکانی ئەم رێککەوتنە دروستنابێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنێکی نەوتیی گەورەتر لە داهاتوودا.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی تەندروستی ڕاپەڕین دەکات و بڕیادراوە ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان جێگیر نییە، بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.…
Total
0
Share