دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاییکردەوە

لە کۆی 294 تانە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان گیرابوو، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاکردەوە و رەوانەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کردووە.

جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان 80 تانەی یەکلاکردەوە و شەوی رابردوو بۆ کۆمسیۆنی ناردەوە.

پێشتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکردبوو، ئەنجامی تانەکان کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دروستناکەن، زۆرینەیان پەیوەندیان بە کورسی کۆتاکان و هەژمارکردنی کورسییەکانەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share