فەریقی یەکەم و کەسایەتیی دیاری سەربازیی شاری هەولێری پارتی، سەید عەبدوڵڵا کەردزی، وازی لە حزبەکەی هێنا.
ئەو بەرپرسەی پارتی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت، “تەمەنێکە خۆم بە پێشمەرگە و بەرگریکاری میللەتەکەم زانیوە، بەڵام ئێستا کار بگاتە ئەوەی نەتوانم بەرگری لە سادەترین مافی خۆم بکەم ئەی چۆن بتوانم بەرگری لە خاك و خەڵک بکەم؟.
دەشڵێت، “زیاتر لە 15 ساڵە لەبەر رێزی خەباتەکەم بێدەنگیم هەڵبژاردووە، بەڵام ئیتر گەیشتە ئاستێک بێدەنگیم بێڕێزیکردنە بە خۆم و رێگەخۆشکردنە بۆ زوڵمکردن لە هەموو تێکۆشەرێکی دێرین”.