لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لە زاری وەزارەتی داراییەوە دڵنیایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دەدات.

مستەفا كرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دواهەمین دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی دووپاتیانكردووەتەوە كە مووچە بە تەواوی پارێزراوە.

وتیشی، “رەنگە ناوبەناو هەندێك دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە دامەزراوەكاندا رووبدات، بەڵام مووچە پارێزراوە”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەكەیان تێبینیی ئاماژەیەكی مەترسیداری كردووە لە پشتبەستنی بودجە بە نەوت، ئەمەش دەبێتەهۆی دواخستنی زۆرێك لە بەند و ماددەكانی بودجە.

داواشیكرد هەنگاو بۆ چارەسەری خێرا بنرێت بۆ دۆزینەوەی داهاتی نانەوتی و وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لە ئەستۆی دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكاندایە، لەگەڵ یەكلاكردنەوەی پرسی هەرێمی كوردستان بۆ فەراهەمكردنی نەختینەی پێویست بۆ دابینكردنی مووچە.

دوێنێ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاریی ئابوری بەشێکی زۆر بەربەستەکانی بەردەم مووچەمان چارەسەرکرد، کۆبوونەوەکانمان زۆر باش بوون.

ئاشکراشیکرد، زۆر کێشەمان بۆ مووچەخۆران چارەسەرکردووە، هەندێک کێشەی کەم ماون ئەوانیش چارەسەردەبن.

لە كۆبوونەوەی سێشەممەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوام بێت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە مووچەیان راگیرابوو.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوكردنی رێكارەكانی تایبەت بە ژمارەی فەرمانبەران بەپێی یاسا كارپێكراوەكان.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆ بڕیارێكی نوێی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە دەركرد

بابەتی دواتر

ئەو دەروازە نایاساییەی درۆن و مووشەكی كوردكوژی تێدا دەهێنرێتە ناو خاكی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە هەولێر كوژرا

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر كەسێك كوژرا و هێشتا بكوژ دەستگیرنەكراوە. رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی مامزاوەی…
Total
0
Share