هاتوچۆ بڕیارێكی نوێی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە دەركرد

بە بڕیاری هاتوچۆی سلێمانی مەرجی وەرگرتنی كۆد بۆ مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری هەڵگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 16ی ئەیلولەوە چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بینای بەڕێوەبەرایەتییان پێویست بە وەرگرتنی کۆد لە ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی ناکات.

دەشڵێت، “ھاوڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری”.

هاتوچۆی سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، لەمەودا بۆ ئەو مامەڵەیە تەنها ئەوەندە پێویستە كە فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری لای عەریزە نووسەكان پڕبكرێتەوە، لەگەڵ ئامادەكردنی سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکان.

بابەتی پێشتر

رۆناڵدۆ ڤیزای عێراق وەردەگرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share