لە هەولێر دوو خێزان لەسەر ئاوی بیر بووە شەڕیان و برینداری لێکەوتەوە

لە شاری هەولێر لەسەر کارپێکردنی ئاوی بیر لەنێوان دوو خێزان شەڕ دروستبوو و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون پۆلیسی هەولێریش لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە کۆمەڵگای کاوە ی سەر بە قەزای قوشتەپە دەمەقاڵی و شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا دروست بوو، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا ئەو دوو خانەوادەیە لەسەر کارپێکردنی بیری ئاو بووەتە دەمەقاڵییان و دواجار توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە و بە چەقۆ و ساتوور یەکتریان زامدار کردووە.

باسیلەوەشکرد، لە شەڕەکەدا چەند کەسێک بریندار بوون، بۆیە لەلایەن تیمەکانمانەوە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەو کێشەیە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکران، کە دووانیان برینەکەیان سەختە و لە ژێر چاودێریی ورد و چڕی پۆلیس و تیمە پزیشکییەکاندان.

بابەتی پێشتر

پێشڕەو مەلاوەیسی: دەباشان و سەرۆكی یەكێتیی بەرگی یەكلاكردنەوە و سەنگی سیاسی و دبلۆماسیەتی كردووەتەوە بە بەر باڵای سلێمانیدا

بابەتی دواتر

هەندێك نیشانە لە چاودا ئاماژەن بۆ نەخۆشیی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بڕیارە تونێلی پیشڕەو لە چیای ئەزمەڕ لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەی سێ شەو دابخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share