بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری چەمی رێزان، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون.

بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنووری چەمی رێزان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مۆنیکا وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون، کە سەرجەم قوربانییەکان خزمی یەکترن.

لەبارەی قوربانییەکانی رووداوەکەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون، رایگەیاند، دوو منداڵەکە کوڕ و کچێکی پێنج ساڵان و 10 ساڵانن برازای شۆفێرەکەن، تەرمەکانیان گەیەندراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

وتیشی، دۆخی بریندارەکان تاڕادەیەک جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سەردانەكەی پزیشكیان جەختكردنەوەیە لەو پەیوەندییەی سەرۆك مام جەلال بناغەكەی داناوە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرزییەکی دابەزاندنی کێش دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share