هیومان ڕایتس وۆچ لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمەوە ڕاپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە

Iraqi protesters react to tear gas amid clashes with security forces at Baghdad’s Khallani square during ongoing anti-government demonstrations on November 12, 2019. – Iraqi protesters shut down state institutions today as the United Nations stepped up pressure on the government to enact a raft of reforms in response to anti-government rallies. Backed by the country’s top Shiite authority, the UN’s phased plan demands an immediate end to violence that has killed more than 300 people since protests erupted in October. (Photo by AHMAD AL-RUBAYE / AFP)

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020دا بەهۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتییان و داواکردنی موچەکانیان ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.

هەرێمی کوردستان

لە ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچدا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان هاتووە، ” لە مانگی ئایار، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەستان بە دەستگیرکردنی دەیان کەس کە بەنیازی بەشداریکردن بوون لە خۆپیشاندانەکان لە دژی دواکەوتنی موچە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015وە گیرۆدەی ئەم کێشەیەن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لە خۆپیشاندانی مانگی ئابی 2020 لە هەرێمی کوردستان لەلایەن فەرمانبەرانەوە کە داوای موچە نەدراوەکانیان کرد، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستان بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و لێدانی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان.”

سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان هیومان ڕایتس وۆچ باسلەوەدەکات کە لە هەرێمدا لەگەڵ ئەوەی یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی هەیە بەڵام  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین لەوانە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای ڕۆژنامەوانی و یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵئەمانەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2008-وە سزای لە سێدارەدانی قەدەغەکردووە تەنها لە “چەند حاڵەتێکی کەمدا نەبێ کە بە پێویست دادەنرێ.”

عێراق

هیومان ڕایتس وۆچ سەبارەت بە دۆخی عێراق لە 2020دا دەڵێت، دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ مستەفا کازمی لە مانگی مایسی 2020، سەرەڕای نیشاندانی خواستی لە سەرەتاوە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە پيشێلکاریە جدیەکانی مافەکانی مرۆڤ، حکومەتەکەی کازمی شکستی هێنا لە بەرگرتن و کۆتاییهێنان بە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە دژی خۆپیشاندەران.

شەپۆلێک لە خۆپیشاندان کە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019 دەستی پێکرد و تا کۆیایی 2020 بەردەوام بوو، بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 560 خۆپیشاندەر و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بە حشدی شعبیشەوە.

یاسای سزادانی عێراقی کە مێژووی دەرچوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ چەندین بڕگەی بە تاوانکردنی ناوزڕاندنی تێدایە وەک “ئیهانەکردنی کۆمەڵگەی عەرەبی” یان هەر بەرپرسێکی حکومی بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە ئایا لێدوانەکان لەبەرامبەریان  ڕاستن یان نا. هەرچەندە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک بەپێی یاسای ناوزڕاندن زیندانیکراوە، گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکە خۆی لە خۆیدا وەک سزادانیان وایە. قسەکردن لەسەر گەندەڵی و پێشێلکاری هێزە ئەمنیەکان بە تایبەت کارێکی مەترسیدارە.

 

بەرپرسان هەروەها هەستان بە کارپێکردنی یاساو ڕێنمایی تر بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین.

هێزە عێراقیەکان هەستان بە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی گومانلێکراوانی داعش بۆماوەی چەندین مانگ و لە هەندێک حاڵەتدا بۆ ماوەی چەندین ساڵ. بەپێی ووتەی شایەتحاڵان و کەس و کاریان، هێزە ئەمنیەکان بەشيوەیەکی بەردەوام هەڵدەستان بە دەستگیرکردنی گومانلێکراوان بەبێ نیشاندانی هیچ فەرمانێکی دادگا یان فەرمانی دەستگیرکردن و زۆرجار هیچ هۆکارێکیان بۆ دەستگیرکردنەکان نیشان نەدەدا.

 

بەرپرسانی عێراقی هەروەها بەشێوەیەکی هەڕەمەکی خۆپیشاندەرانیان دەستگیر دەکردو پاشان ئازادیان دەکردن، هەندێکیان لە پاش چەند کاتژمێرێک و هەنێکیان لەپاش چەند ڕۆژێک و هەندێکیان لەپاش چەند هەفتەیەک بەبێ هیچ تۆمەتێک.

 

سەرەڕای پێشکەشکردنی داواکاری لەوبارەیەوە، حکومەتی ناوەندی ئامادەنەبوو زانیاری بدات لەبارەی ئەوەی چ دامەزراوەیەکی ئەمنی و سەربازی ووڵات مافی یاسایی هەیە لە دەستگیرکردنی هاووڵاتیان و لە چ زیندانیەکدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ، دادوەرانی عێراقی بەشيوەیەکی ڕۆتینی گۆمانلێکراوانی داعیشیان تەنها لەسەربنەمای هەبوونی پەیوەندیان بە گرووپەکەوە سزادەدا لەبری سزادانیان بە ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراو. دادگایکردنەکان بە خێرای و لەسەر بنەمای دانپێنانی بەرگریکارەکان ئەنجام دەدرا بەبێ بەشداری قوربانیەکان. بەرپرسان بەشێوەیەکی سیستماتیکی مافەکانی گومانلێکراوانیان لە پرۆسە دادگاییەکاندا پێشێل دەکرد.

سەبارەت بە دۆخی زیندانییەکان ئاشکرای کردووە، گومانلێکراوانیان لە زیندانی قەرەباڵغ و هەندێک جار لە بارودۆخی نامرۆییانەدا دەستگیرکردوە. بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، بەرپرسان لە مانگی نیسان 20 هەزار زیندانیان ئازادکردوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەڵام هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکرد لەسەر ناسنامەی ئەو کەسانەی ئازادیان کردون یان لەسەر چ بنەمایەک زیندانیەکانیان هەڵبژاردوە بۆ ئازادکردن.

هیومان ڕایتس وۆچ ڕاشیگەیاندووە، لە ئابی 2019دا، بەرپرسان هەستان بە بڵاوکردنەوەی داتایەکی وەزارەتی داد کە تێیدا هاتبوو 8,022 کەس سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە کە تێیاندا دەوڵەت 100 کەسی لە سێدارەدابوو لەنێوان مانگی کانوونی دووەم بۆ ئابی 2019، بەڵام هیچ ئامارێکی بۆ ساڵی 2020 ئاشکرا نەکرد.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڤیدیۆ کلیپێک داوای یاسایی تۆمار دەکات

بابەتی دواتر

بارەگای ئەستۆن ڤێلا بەهۆی کۆرۆناوە داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ 15 شوێن مووچە وەردەگرن

بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن. ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکانی،…
Total
0
Share