پەرلەمانی کوردستان لەسەر ڤیدیۆ کلیپێک داوای یاسایی تۆمار دەکات

بەشی یاسایی پەرلەمانی کوردستان داوایی یاسایی لەسەر ڤیدیۆ کلیپێک تۆمار دەکات کە لەلایەن هەڵگورد قەهار، شاعیری ناسراوی دەڤەری بادینانەوە تۆمارکراوە.

تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە خاوەنی ڤیدیۆ کلیپەکەوە و هەڵگورد قەهار ڕایگەیاند، “من تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە لەسەر ئەو پرسە و لە ئایندەدا پارێزەرەکەم لەسەر ڕێکارە یاساییەکان قسە دەکات”.

هەڵگورد قەهار ڕاشیگەیاند، ئێستا ئەو ناتوانێت قسە لەسەر سکاڵاکەی پەرلەمان بکات و هێشتا زووە بۆ قسەکردن.

ڕاگەیاندنی پەرلەمان لەسەر سکاڵاکە ئاشکرایکردووە، “بەشی یاسایی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاسایییان لەسەر هەلگورد قەهار و شیرین محمد تۆمارکرد، کە ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بەپەرلەمان کردبوو”.

ڕاگەیاندنی پەرلەمان وتوشیەتی، ” لێرەشەوە بەهەموولایەک رادەگەیەنین هەرسوکایەتییەک و بێڕێزیەک لە بەرامبەر پەرلەمان بکرێت، ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر و بێڕێزیکاران ڕوبەڕوی یاسایی دەکەینەوە، چونکە سوکایەتیکردن بە پەرلەمان، کە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە، پێمان وایە بێڕێزییە بەرامبەر هەموو خەڵکی کوردستان”.

لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا هەڵگورد قەهار ڕەخنەی توندی لە ڕۆڵی پەرلەمان و ئەرکی ئەندامانی پەرلەمان گرتبوو کە “بەپارە کاردەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی…
Total
0
Share