ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت و یاساكە بەدڵی بارزانی نییە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە و بڕیارە كاتژمێر 11:00 ئەنجام بدرێت.

لە بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، كە بە(قەوارەی سەهیۆنی) ناوبراوە، دەكرێت و لە 10 ماددە پێكهاتووە.

بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەش دەنگدانە لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان.

دیار نییە لە پڕۆژەیاساكەدا چ جۆرە پەیوەندییەك لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكرێت و پەیوەندییە بازرگانییەكان دەگرێتەوە یان تەنها پەیوەندییە دەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانە.

قسەكردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پرسێكی لەو شێوەیە لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان بەشێك لە نەوتەكەی بە ئیسرائیل دەفرۆشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە

ئەمڕۆ، جارێکی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی…
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرکەوتووی تەواوبووە و دەشڵێت، “لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان…
Total
0
Share