لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رووداوێکی سەختی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ تۆیۆتا و تڕێلە ئەسکانیا ، لە رێگای خەلیفان سپیلک ئۆڤەرپاسی سپیلک، روویدا”
دەشڵێت، “لە ئەنجامی رووداوەکە منداڵێک گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە بەسەختی برینداربوون”.