بڕیاری داخستنی سەرجەم شوێنە ئاینییەكان درا

تا 10ی نیسان دادەخرێن

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا سەرجەم شوێنە ئاینیییەكان لە سبەینێوە تا 10ی نیسانی داهاتوو دابخرێن.

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و، لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بڕیاردرا سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە 1ی نیسان تا ڕۆژی شەممە 10ی نیسان دابخرێن.

دەشڵێت، “ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لەناوەوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کە ماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون”.

لیژنەكە داواش لە مامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنان دەكات لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: لەسەر بڕگەیەكی بودجە شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا دروستبوو

بابەتی دواتر

كەنەدا.. نەخۆشییەكی نادیاری هاوشێوەی شێتی مانگا بڵاودەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ خولی دووەمی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكاتەوە و هەمان ئەو…
Total
0
Share