حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: بۆ ناونووسینی حاجییان سەردانمان مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە بەنیازی ناونووسینن بۆ حەجی ساڵی داهاتوو، رایگەیاندووە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان نەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، “هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لە ئێستادا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نەکەن”.

ئاماژە بەوە دەکات، هۆکاری راگرتنی ناونووسین بۆ رێکارە کارگێڕییەکان دەگەڕێتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای تەواوبوونی رێکارەکان ناونووسین رادەگەیەنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share