پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە راگەیاند کە چەند فەرمانێکی دەستگیرکردنی هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی پارە و زێڕی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند پارچە زێڕێکدا.
ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار ( چ، ل ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دیکەی گرتنی هەیە.